بەڕێوەبەرایەتیەكی هەولێر داخرا

کوردستان 05/08/2020

چاودێر
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تووشبوونی ژمارەیەك لەفەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكی هەولێر، كاروباری هاووڵاتییانی ڕاگرت.
توانا شێخ هادی پارێزەری یاسایی لەبەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی هەولێر، رایگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چەندان مامەڵە دواكەوتوون یان وەستاون، ڕەنگە باج و سزادان بچێتە سەر مامەڵەكەیان وەك كاروباری كۆمپانیاكان و باجی ساڵانەی خانووبەرە.
وتیشی "ڕاستە لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەری بڕیاری قەرەبووكردنەوە بۆ كارەكان دەرچووە، بەڵام بەشێك لە شوێنەكان بۆ كاروباری هاووڵاتییانە، لەو كاتە ئامادە نەبن ڕەنگە باج و سزادان بچێتە سەر مامەڵەكەیان وەك كاروباری كۆمپانیاكان و باجی ساڵانەی خانووبەرە".
هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی هەولێر لەئاگادارییەكدا، ئاماژەی داوە، بەهۆی تووشبوونی بەشێك لەفەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، ئەمڕۆ هیچ مامەڵەیەك وەرناگرین وناتوانین هیچ "مراجعێك" وەربگرین.