مەترسی خواردنە خێراكان بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ

تەندروستی 05/08/2020


چاودێر:


لەئێستادا   خەڵكی  رۆژانە بە شێوەیەكی  زیاد لەپێویست خواردنە خێراكان(fast food)  دەخۆن و حەزی پێدەكەن  وەك لەخواردنەكانی تر،  بەڵام زۆر خواردنی  ئەم خواردنانە گرفتی تەندروستی بەدوای خۆیاندا دەهێنن، لەوانەش: 
1. توشی نەخۆشی دڵ و بۆرییەكانی خوێنت دەكات، چونكە بڕێكی زۆر سۆدیۆمی تێدایە كە كار لەپەستانی خوێن دەكات و بەرزی دەكاتەوە، ئەمەش هۆكارێكی سەرەكییە بۆ نەخۆشیەكانی  دڵ و بۆرییەكانی خوێن.
2. شەكرەی جۆری دووەم: كاتێك خواردنی خێرا دەخۆیت برێكی زیاتر شەكری پۆخت و كاربۆهیدرات بەلەشت دەگات، ئەمەش زیان بەلەش دەگەیەنێت و دەبێتە هۆكارێك بەشەكرەی جۆری دووەم، كاتێك شەكری گلۆكۆزی بەرزبوو، ئەوا مەترسی شەكرەی جۆری دووەم  زیاد دەكات.
3. زیان بەئەندامی زاوزێ دەگەیەنێت، ئەگەر بتەوێت دووگیان بیت ئەوەپێویستە لە خواردنی خێراكان خۆت بەدوور بگریت، چونكە ناتەندروستن و بەشێوەیەكی خێرا كار لەئەندامەكانی زاوزێ دەكات.
4. خەمۆكی  خواردنی خێرا تەنیا كار لەلایەنی جەستە ناكات، بەڵكو زیانێكی زۆر بە دەرونی مرۆڤ دەگەینێت و كار لەمێشك دەكات، ئەو كەسانەی بەردەوام خوارنی خێرا دەخۆن  بەرێژەی15% زیاتر توشی خەمۆكی دەبنەوە لەچاو كەسانی ئاسایی.

سەرچاوە: CMC hospital