تەقەکەرێک دەستگیرکرا

کوردستان 03/08/2020

شەوی رابردو تەقەکەرێک لەگەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردو تۆمەتبارێک تەقەی لەماڵی دو ھاوڵاتی کردو دواتر ھەڵھات، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستیپێکردو توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
ھاوکات دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتبارو چەکێک لەجۆری کڵاشینکۆفدا کە تۆمەتبارەکە تەقەکانی پێکردبو.
لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ن، ر) لەدایکبوی ١٩٨١ دانیشتوی شاری سلێمانی بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٣١/٤٠٥ ڕاگیراوەو لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان