ئێران و توركیا پلانێكی میدیایی هاوبەش دادەڕێژن

ڕاپۆرت 03/08/2020


هەماهەنگی لەنێوان  ئێران و توركیادا دەستیپێكرد لە ناوچەكە لە فراوانكردنی رەهەندی سیاسی و ئەمنییەوە بۆ رەهەندی مێدیایی، ئەمەش لە چوارچێوەی لاوازی میدیای عەرەبی بۆ كۆنترۆڵكردن و زیاتركردنی نفووزی خۆیان لە ناوچەكەدا و سەپاندنی پلانە ستراتیژییەكانیان.

بۆ یەكەمجار لە هەفتەی رابردوو وەزارەتەكانی دەرەوەی توركیا و ئێران تایبەت بە بواری میدیا كۆبونەوە بە بەشداری گوتەبێژانی هەردوو وەزارەت حامی ئاكسۆی و عەباس موسەوی.

هەردوولایەن جەختیانكردووە لەسەر پەرەدان بەهاوكارییەكانی هەردوولایەن لەبواری میدیا. 

رێكیش كەوتوون لەسەر زیاتكردنی هاوكارییەكان و كۆبوونەوەی خوولی و بەردەوامی راوێژكاری لە بواری میدیا.

چاودێران دەڵێن: ئەم هەنگاوانەی هەردوولایەن لە چوارچێوەی نزیكبونەوەكانی تاران و ئەنقەرەیە لە ئێستا بەتایبەت لە یەمەن سەركەوتووبون لە نزیككردنەوەی حزبی ئیسلاحی ئیخوانی نزیكی توركیا لە حوسییەكان بۆ دژایەتیكردنی سعودیە و رێگری لە جێبەجێكردنی رێكەوتنی ریاز.

دەشڵێن: ئێران و توركیا سەركەوتووبن لە هاوكارییەكانی بواری میدیا لە یەمەن لەبەرژەوەندی خۆیان.

تا ئێستا میدیای هەژماركراو لەسەر سعودیە نەیتوانیوە هەڵمەتی میدیایی بەرامبەری بشكێنێت.

تەنها جوڵەكە لە میدیای ئێرانی و توركی و قەتەریدا رانەوەستاوە، كە كار دەكەن لەسەر سەركەوتنی نەیارەكانی سعودیە، بەڵكو لە وڵاتانی دیكە كەناڵی دیكەی ئاسمانی دادەمەزرێنن وەك كەناڵی المیادین لە لوبنان كە پەیڕەوی سیاسەتی ئێران دەكات.

هاوكات توركیا كەناڵی عەرەبی داناوە كە ئیخوانەكان كاری تێدا دەكەن كە دژایەتی دەسەڵاتداری وڵاتە عەرەبیەكان دەكات و برەو بە دەستوەردانی توركیا لە سوریا و تونس و لیبیا و سۆماڵ و یەمەن دەدات.

پاڵپشتی دارایی قەتەریش بەردەوامە بۆ میدیا عەرەبییەكان كە لە توركیاوە پەخش دەكەن.
ئێران و توركیا پلان دادەنێن بۆ كاركردنی هاوبەشی مێدیایی لەسەر میدیای عەرەبی و شكاندنی.