نرخی نەوت بۆ خوار 40 دۆلار دادەبەزێت.

ئابوری 03/08/2020


نرخی نەوت دادەبەزێت بۆ خوار 40 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی وڵاتانی ئۆپیك و هاوپەیمانانی بڕی زیاتری نەوت دەخەنە بازارەكانەوە
بریارە لەم مانگەدا وڵاتانی ئۆپێك رۆژانە بڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا زیاتر بخاتە بازاڕەوە بەراورد بەمانگی تەموز  كەبەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە خواست لەسەر كرینی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان كەمببوەوە
لە ئێستادا بەهۆی هەڵگرتنی كۆت وبەندی سەر بەرهەم هێنانی نەوت رووسیا دەستی كردوە بەزیاد كردنی بەرهەم هێنانی نەوت كە هاوكاتە لە گەڵ بەرزبونەوەی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا ڤایرۆس لە نیویۆرك و سەپاندنی بریاری قەدەغەی هاتوچۆ لە مانیلا دووەم گەورە شاری ئوسترالیا بەمەبەستی رێگە گرتن لەبڵاوبونەوەی كۆرۆنا ڤایرۆس  
كۆمپانیا گەورەكانی بواری نەوت پێش بینی دەكەن هەتا ساڵی داهاتوو نرخی نەوت بەتەواوەتی نەبوژێتەوەو خواست لەسەر كرینی نەوت زیاد نەكات.