كۆمپانیای سۆمۆ پابەندین بە بریارەكانی ئۆپیك ەوە

ئابوری 02/08/2020


كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق " سۆمۆ" بڵاویكردەوە عیراق پابەندە بەبریارەكانی كۆمپانیای ئۆپیكەوە سەبارەت بە كەمكردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت
عەلا یاسری بەریوەبەری كۆمپانیایی سۆمۆ بڵاویكردوەتەوە عیراق پابەندە بەوبریارانەوە كەلەگەڵ وڵاتانی ئۆپیك لەسەری رێككەوتون.
تەئكیدیشی كردەوە پابەندبوونی عیراق بۆ هەردوو مانگی حوزیرانی وتەمموزی رابردوو بەردەوام دەبێت بۆ مانگی ئاب 
 وەزارەتی نەوت سەرباری ئاستەنگەكان بەردەوامە لە پابەندبوون بەكەمكردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت چونكە پابەندبوون بەو بریارانەوە هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت و نرخی نەوت دەگێڕێتەوە ئەو ئامانجەش رەنگدانەوەی ئیجابی دەبێت بۆ داهاتە دارایەكانی عیراق كە نەوت سەرچاوەی سەرەكی داهاتی وڵاتە.
بەگوێرەی رووپیوەیەك كە ئاژانسی روەیتەرز لە كۆتایی مانگی تەمووزی رابردوو ئەنجامیدابوو بەرهەم هێنانی نەوت لە مانگی تەموز زیادی كردوە سەرباری بەڵێنەكانی بەغدا بەپابەندبوون بە رێككەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیك بەمەبەستی پشتیوانیكردن لەبەرزبوونەوەی نرخی نەوت.