خەلیفە حەفتەر هەڕەشە لە توركیا دەكات

جیهان 02/08/2020


موشیر خەلیفە حەفتەر فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا بەڵێنی دا توركەكان لە لیبیا دەربكات و رایگەیاند: گەلی لیبیا جگە لە كوشتن و ماڵ وێرانی و باج لێسەندنیان لەداگیركاری توركەكان نەمبینیوە بە درێژایی 300 ساڵی رابردوو 
فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا لە میانی بەسەركردنەوەی كەتیبەكانی تاریق بن زیاد وئامادەكاریەكانیان بۆ جێبەجێكردنی فەرمانە سەربازیەكان بەلێنیدا توركەكان و میلیشیا بەكرێگیراوەكانی توركیا لە خاكی لیبیا بەكەنە دەرەوە 
جەختیشی كردوەتەوە ئەوان بەهیچ شێوەیەك رێگە بەداگیركاری نادەن و گەلی لیبیا بەدرێژایی 300ساڵ جگە لە شەڕو ماڵ وێرانی هیچیان لە توركەكان نەبینیوە 
باسی لەوەشكرد گەلی لیبیا رووبەرووی هەموو داگیركەرێك دەبێتەوە و دەریان دەكات وتیشی ئێمە ئامانجی سەرەكییمان دەركردنی تورك و میلیشیا چەكدارەكانی سەر بەتوركیایە لەسەر خاكەكەمان.
حەفتەر جەختیشی كردەوە ئەو بەكرێگیراوانەی هاتونەتە لیبیا و مەشق وراهێنانیان پێكراوە چەند گرووپێكن نە خاك و نەخێزان یان نیە بەڵكو ئەوان بەكرێگیراون.