تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئامارێكی لەبارەی تووشبوانی كۆرۆنا بڵاوكردەوە

6 رۆژ پێش ئێستا


رۆژی شەممە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە 10 كەس بە هۆی ڤایرۆس كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و 277 تووشبووی نوێ تۆماركراوەو 94 كەس نەخۆشیەكەیان تێپەراندوەو چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەكانیان بەجێهێشتوە
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی شەممە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە 277كەس تووشی كۆرۆنا هاتوون لەوژمارەیە 
لە شاری هەولێر 202 تووشبوو
لە دهۆك 49 تووشبوو
لە سلێمانی 23 تووشبوو 
گەرمیان 3 تووشبوو
ئەوانیشی كە چاكبونەتەوەبەم شێوەیەیە 82 تووشبوو لەشاری هەولێر چاكبوەتەوە 
لە دهۆك 5 كەس لە هەڵەبجە5 كەس و 2كەس لەگەرمیان 
سەبارەت بەو نەخۆشانەش كە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بریتیە لە 
7 تووشبوو لە هەولیر گیانیان لەدەستداوە 2 لە گەرمیان و یەك كەسیش لە سلێمانی 
بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی ژمارەی تووشبوان لە هەرێمی كوردستان بەرزبوەتەوە بۆ 14 هەزارو 134 تووشبوو لەو ژمارەیە 551 كەس گیانی لەدەستداوەو 9 هەزارو 177كەسیش چاكبونەتەوە