عیراق لە مانگی تەموز زیاتر لە 76 ملیار داهاتی گۆمرگی دەستكەوتوە

ئابوری 02/08/2020


ئەمرۆ یەكشەممە 2ی ئاب دەستەی گومرگی عیراق بڵاویكردوەتەوە لەمانگی تەموزی رابردوو زیاتر لە 76 ملیار دینار داهاتیان هەبوە 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە سەرباری ئەوەی بەهۆی پەتای كۆرۆناوە هاوردەكردنی كاڵا وشت ومەك كەم بوە  و زۆربەی شت ومەكەكان گومرگیان لەسەر لابردوە و زۆربەی دەروازە سنوریەكانیش بەهۆی كۆرۆنا ڤایرۆسەوە داخرابوون بەڵام داهاتێكی باشیان دەستكەوتوە 
روونیشیكردوەتەوە كارمەندانی سەرجەم بەریوەبەریەتی و ناوەندە گومرگییەكان بەردەوامن لەكاركردن بەمەبەستی پشتیوانیكردنی گەل و نیشتیمان و رووبەروی سەرجەم ئاستەنگ ولەمپەرەكان بونەتەوە وتوانیویانە ملیارەها دینار بۆ خەزینەی دەوڵەت دەستەبەر بكەن.
راشیگەیاندوە دەستەی گومرگ ئاسان كاریان كردوە بۆ هاتنە ناوەوەی هەزاران بارهەڵگر دەرمان و خۆراك بەچاودێری دەستەی باڵا.
دەستەی گومرگی عیراق پەرۆشی خۆشی نیشانداوە بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر لە پێناو پشتیوانیكردنی بودجەی عیراق و رووبەروبونەوەی قەیرانی دارای وڵات.