ئەو شۆفێرەی ژنێكی كوشت دەستگیركرا

کوردستان 30/07/2020

چاودێر
پۆلیسی سلێمانی، دەستگیركردنی شۆفێرێكی راگەیاند، كە بە ئۆتۆمبێلەكەی دوای لێدانی لەژنێك، هەڵهاتبوو.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لەراگەیاندراوێكدا، ئاشكرایكرد، دوێنێ چوارشەممە، لەشەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك لەژنێكی دا و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا، دوای رووداوەكە شۆفێری ئوتومبێلەكە هەڵهات.
ئاماژە بەوەشكراوە: دوای رووداوەكە، هێزەكانیان بۆ دۆزینەوەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە، لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد و مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی، توانییان لەماوەی كەمتر لەدوو كاتژمێردا، ئۆتۆمبێلەكە بدۆزنەوە و پاشانیش شۆفێرەكەی دەستگیر بكەن.
پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستۆتەڕوو،"تۆمەتبارەكە بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە راگیراوە و لێكۆڵینەوەش لەرووداوەكە بەردەوامە".