ئاماری ئەمڕۆی نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا لەسلێمانى

کوردستان 29/07/2020

چاودێر:

 

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانى لەماوەى ئەمڕۆدا ١١ تووشبووی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا وەرگیراون و شەش کەسیش چاکبوونەتەوە و ڕەوانەى ماڵەوە کراونەتەوە.

 

هەر لەئامارەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، لەو ماوەیەدا پێنج تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 

تائێستا لەپارێزگاى سلێمانی هەشت هەزار و ٣١٩ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە لەناویاندا پێنج هەزار و ٣٥٠ کەس چاکبوونەتەوە و ٣٨٩ کەسیش گیانی لەدەستداوە.