بەرپرسێكی یەكێتی هاوڵاتیەك بە بارمتە دەگرێت و لەبەرامبەر دەفتەرێك دۆلار ئازادی دەكات

کوردستان 29/07/2020


پێرێ شەو هاوڵاتیەك بەناوی ماجید عەبدولعەزیز ناسراو بە (حاجی ماجید) لەشاری خانەقین بەناوی چاوپێكەوتن و چارەسەری كێشەوە، رفێنراوەو لەماڵی بەرپرسێكی یەكێتی خراوەتە ژێرزەمین و بە بارمتە گیراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست چاودێر كەوتون، دوێنێ سەعات سێی بەیانی لە بەرامبەر 10 هەزار دۆلار، ئازادیان كردوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار، بە (چاودێر)ی راگەیاند: دوو كەس ئەو هاوڵاتیەیان فڕاندوە كە هەردووكیان پێشمەرگەن.
هاوكات، لە ئاسایش و دادگای گەرمیان شكات لەو بەرپرسەی یەكێتی كراوە.
 ناوی ئەو بەرپرسەی یەكێتی كە هاوڵاتیەكەی بە بارمتە گرتوە، لای چاودێر هەیە.