سودە سەرسوڕهێنەكانی مۆز بزانە

تەندروستی 29/07/2020


چاودێر:
 مۆز بەهۆی ئەوەی پێكهاتەیەكی خۆركی باشی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین  c و B6 و B2 و B9 هەروەها مەگنسیۆم پۆتاسییۆم ، توانای پاراستی جەستەی هەیە لەبەشێكی زۆری نەخۆشیەكان .
لە مۆزدا مادەیەی سود بەخش هەیە كەناسراوە بە دژە خەمۆكی دەركەوتوە ئەو كەسانەی بەردەوام وبەشێوەیەكی رۆژانە مۆز دەخۆن.
1.زۆر بەكەمی توشی نەخۆشییەكانی خەمۆكی ئەبن .
2.لەمۆزدا ۳ جۆر لە شەكر هەیە كە وزەیەكی زۆر دەبەخشێ بە جەستەی مرۆڤ هەربۆیە خواردنی ۲ مۆز لە رۆژێكدا وزەی ۹٠ خولەك لە ڕاكردنت پێ ئەبەخشێ،بۆیە زۆر گرنگە بۆ كەسانێ كە وەرزشكارن.
3.ڕێژەیەكی زۆر لە مادەی ئاسنی تیایەو سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی كەمی خوێنیان هەیە.
4. بەهۆی ئەوەی رێژەیەكی زۆر لەپۆتاسیۆم لە مۆزدا هەیە  و كار ئەكا بۆ كەم كردنەوەی بەرزی پەستانی خوێن  بە دژە بەرزی پەستانی خوێن ناسراوە.
5.هەروەها مۆز سوتانەوەی گەدە و ئازاری كەم ئەكاتەوە هەربۆیە سودبەخشە بۆ كەسانێ كە دڵە كزێیان هەبێ یاخود خانمانی دوگیان كە توشی ڕشانەوەو ئازاری گەدە ئەبن لەكاتی دوگیانیدا.
 لە لێكۆڵینەوەیەكی زانستیدا لەسەر ۲٠٠ خوێنكار بۆ نانی ئێوارە یەكی مۆزێكیان پێدراوە دەر كەوتوە  كەئەم سەرچاوە پڕ پۆتاسیۆمەچالاكی مێشكی خوێندكارەكانی زیاد كردوەو ئاستی زیرەكییان گۆرانكاری بەسەردا هاتوە.
بەهۆی ئەوەی مۆز دەولەمەندە بە سەرچاوە ئەلیافەكان ڕێگری ئەكا لە توشبون بە سكچون ئەمەش مرۆڤ  دەپارێزێت لە زیاتر  لە ٥٠ نەخۆشی كەبەهۆی سكچونەوە توش ئەبێ.
سەرچاوە .د.محمد راتب نابلس