كۆمپانیایەكی تر لەبەرهەمهێنانی ڤاكسێنی كۆرۆنا نزیك دەبێـتەوە

تەندروستی 28/07/2020

چاودێر: ئەنستیتۆی تەندروستی مۆدرنا، نزیكبوونەوەی خۆی لە قۆناعی كۆتایی بەرهەمهێنانی ڤاكسێنی دژە كۆرۆنا ئاشكراكرد.
ئیستیڤن هاچ بەرێوبەری ئەنستیتۆی تەندروستی مۆدرنا رایگەیاندوە:" ڤاكسێنەكەی لەسەر 30 هەزار خۆبەش بەدوو قۆناغ و بەشی جیاجیا تاقیكراونەتەوەو چاوەڕوانی ئەنجامی كۆتایین".
هەرچەند ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەكاریگەریەكانی ڤاكسێنەكە نەكردوە، بەڵام دووپاتی كردوەتەوە، كە كۆتایی ئەمساڵ بەئەنجامی دڵخۆشكەر دەگەین.
كۆمپانیایی مۆدرنا یەكێكە لەو چەند كۆمپانیایەیی كە لەهەوڵدان بۆ بەرهەمهێنانی  ڤاكسێنی دژە كۆرۆنا.