جارێكی تر بۆردومانی سەربازگە عیراقیەكان دەكرێت

عێراق 28/07/2020

چاودێر: شەوی رابردوو جارێكی تر سەربازگەی تاجی لەبەغدا بۆردومان كرا، ئەمەش دووەمین جارە لەماوەی 72 سەعاتی رابردوودا بۆردومانی سەربازگە عیراقیەكان بكرێت.
كەناڵی سۆمەریەنیوز رایگەیاندوە:" چوار رۆكێت ئاڕاستەی سەربازگەی تاجی كراوە لەبەغدا و هیچ زیانێكی گیانی بەدواوەوە نەبووە".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" لەماوەی 72 سەعاتی رابردوودا ئەمە دووەمین جارە بۆردومانی سەربازگەكانی عیراق دەكرێت ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی هەینی سەربازگەی بەسمایە بۆردومان كرابوو".