كازمی: گەندەڵیەكی زۆری حكومەت و گروپەكانی پێشومان بۆ ماوەتەوە

عێراق 27/07/2020

چاودێر: سەرۆك وەزیرانی عیراق لەوتاری هەفتانەی خۆیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، داری جادووییان پێ نیە تاكو بتوانن ئەو كێشە زۆرانەی كەلەرابردوودا دروست كران بەزووی چارەسەر بكەن.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیرا رایگەیاندوە:" "داری جادووییمان پێ نییە، بەڵام زۆر بەداخەوە ساڵانێکی زۆری تێکدان و گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن، بە شەو و رێژێک چارەسەر ناکرێت، دادپەروەری و رەوا نییە داوا لە حکومەتێک بکەین کە تەمەنی راستەقینەی دوو مانگە باجی تاڵانکردن و ئەو دزییە بدات کە گرووپ و حکومەتەکانی پێشوو ئەنجامیان داوە".
ئاماژەی بەوەشداوە:" لەگەڵ داواکاری گەلدایە بۆ لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوەی کە هۆکاری ئەو نەهامەتییە، "بۆیە من چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەم کە لیژنەکەی پەرلەمان لە هەموو شکستخواردنەکانی بابەتی کارەبا ئەنجامیدەدات". 


رونیشكردوەتەوە:"راشکاوانە پێیان دەڵێم، ئەم حکومەتە دوای دەریایەک خوێن هات و نابێتە هۆکاری رژانی خوێنی عێراقییەکان".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی گۆڕەپانی تەحریر دەکەن و لەماوەی 72 کاژێریشدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە کوشتنی خۆپێشاندەران ئاشکرا دەکرێن. باسی لەوەشكردوە:جەختدەکەنەوە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەر کەسێک گلەیی هەیە با چاوەڕوانی هەڵبژاردنەکە بکات، نەک حکومەت لەکار بخات.