تەندروستی جیهانی: عیراق قۆناغی مەترسی كۆرۆنای تێنەپەراندوە

تەندروستی 27/07/2020


ئەمرۆ دووشەممە رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دا لەبارەی بەرزبونەوەی رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراق بەتایبەتی لەكاتی جەژنی قوربان دا بەهۆی پابەند نەبوون بەرێنمایە تەندرووستیەكان و ئەنجامدانی سەردانیە كۆمەڵایەتیەكان ،رونیشیكردوەتەوە عیراق هێشتا قۆناغی مەترسیداری تێنەپەراندوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنە تەندروستیەكان ژمارەی تووشبووان لەعیراق لە كەمبونەوەدایە وگەر پابەندبن بەرێنماییەكانەوە دەتوانرێت نەخۆشیەكە كۆنترۆڵ بكرێت.
رێكخراوی تەندرووستی جیهانی تەئكیدیشی كردوەتەوە ناتوانرێت عیراق بەدووربگیرێت لە سیناریۆی دووبارە بوونەوەی شەپۆلی نەخۆشیەكە ئەگەر پابەندنەبن بە رێنمایە تەندروستیەكانەوە وەكو دووركەوتنەوەو لەسەردانی كردنی یەكترو بۆنە كۆمەڵایەتیەكان و بەكارهێنانی دەسكێش وماسك
جەختیشی كردوەتەوە لەناوبردنی تەواوەتی ڤایرۆسەكە لە رووی پراكتیكیەوە كارێكی ووردنیە ،بەڵام مەترسی نەخۆشیەكە لە وڵاتیكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە جیاوازە.
رێكخراوەكە هۆشداریشی داوە بەمەبەستی رێگە گرتن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكە پێویستە لە جەژنی قوربان دا پەیوەندیە كۆمەڵایتیەكان و سەردانی كردنی یەكتر كەمبكرێتەوە
بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی عیراق تا ئێستا 110 هەزارو 32 كەس تووشی نەخۆشیەكە هاتوون لەو ژمارەیە 4 هەزارو 362 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.