حكومەتی عیراق دەستیكردوە بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەموز

ئابوری 26/07/2020


ئۆفیسی راگەیاندنی بانكی رافیدین ی عیراق بڵاویكردەوە ، بانكی رافیدەین دەستی كردوە بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی  فەرمانبەران و كارمەندانی دام ودەزگاكانی دەوڵەت.
بەگوێرەی راگەیاندنەكەی ئۆفیسی بانكی رافیدەین فەرمانبەر دەتوانێت لەرێگەی كارتی ئەلیكترۆنیەوە مووچەی خۆی هەر لەشوێنێك بێت وەرگرێت.
پەرلەمانتارێكی عیراق بڵاویكردوەتەوە بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی ودەرەكی حكومەت توانیویەتی مووچەی مانگی حەوت ی فەرمانبەران دابین بكات. 
حكومەتی عیراق بەردەوام لەهەوڵدایە بەمەبەستی دەستبەركردنی مووچەی فەرمانبەران كە ماوەیەكە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەرتی ئابوری بەشێوەیەكی فراوان لەجیهاندا دووچاری ئیفلیج بوون هاتوە 
حكومەتی عیراق بەرێژەی 95% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت بۆ خەرجی وڵات.