تووشبوانی كۆرۆنا 16ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ڕاپۆرت 26/07/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردوەتەوە ئەمرۆ یەكشەممە ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا 16ملیۆن كەسی تێپەراند.
بەگوێرەی ئاژانسەكە نیوەی  ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئەمریكا و كاریبی تۆماركراوە.
بەگوێرەی داتا تەندرووستیەكان ئەمرۆ ژمارەی تووشبوان لە جیهاندا 16 ملیۆن و50 هەزارو223 تووشبووی تێپەڕاند لەو ژمارەیەلانی كەم 645هەزارو 184كەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ئەمریكای لاتین وكاریبی 4ملیۆن و328هەزار 915 تووشبوو تۆماركراوە لەو ژمارەیەش 182 هەزارو 501تووشبوو گیانیان لەدەستداوە 
لە ئەوروپا ژمارەی تووشبووان گەیشتوەتە 3 ملیۆن و 52 هەزارو 108 كەس لەو ژمارەیە 207 هەزارو 734كەس گیانیان لەدەستداوە.
لەمانگی حوزیرانی رابردووە رێژەی تووشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو خێراتر زیادی كردوەو ونزیكەی 1/3 تووشبوان تۆماركراوە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردوەتەوە لەماوەی 5 هەفتەی رابردوەوە زیاتر لە 5ملیۆن تووشبوو بەكۆرۆنا تۆماركراوە وتەنها لە رۆژی 24ی مانگی رابردوودا تووشبوونی 280هەزار كەس لەو رۆژەدا تۆمار كراوە
بەلجیكا بەیەكێك لەو وڵاتانە بەراورد بە ژمارەی دانیشتوانی ولاتەكە زۆرترین مردن بەو ڤایرۆسە تۆماركراوە بەگوێرەی داتاكە لە هەر هەزار كەسێك 85 كەس گیانی لەدەستداوە پاشان بەریتانیا 67كەس لەهەر هەزار كەسێكدا و ئیسپانیا 61 و ئیتالیا 58 و سوید 56 كەس لەهەر هەزار تووشبووێكدا.
بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووان و ژمارەی گیان لەدەستدا جێگەی نیگەرانیە بەتایبەت ئەو داتایانەی كە فرانس پرێس بڵاویدەكاتەوە ژمارەی راستەقینەی تووشبووان وگیان لەدەستدانەكان نیە چونكە لە راستیدا ژمارەكە زیاترە،
 زۆربەی وڵاتان پشكنین تەنها بۆ ئەو كەسانە ئەنجام دەدەن كە نیشانەكانی تووشبوونیان تێدا دەردەكەوێت و هەندێك وڵاتیش توانایی دارایی و ئابوریان كەمە تەنها بۆ رێژەیەكی كەم لەتووشبووان پشكنین ئەنجام دەدات.
سەرچاوە/ سكای نیوز