زانایەكی بەریتانی: كۆرۆنا هەتا هەتایە دەمێنێت

تەندروستی 25/07/2020


یەكێك لەزانا بەریتانیاكان هۆشداری دایە پەرلەمانی وڵاتەكەی و رایگەیاند: ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەگەری هەیە هەتا هەتایە لەجیهان بمێنێتەوە.
رۆژنامەی ئیندپێندتی بەریتانی لە زاری جۆن بیل زاناو مامۆستا لە زانكۆی ئۆكسفۆرد بڵاویكردوەتەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانرێت لەناوببرێت
ئەو زانا تەمەن 68 ساڵە چەند بەڵگەیەكی خستوەتە روو لە بەردەم لیژنەی پزیشكی و چاودێری كۆمەڵایەتی لە ئەنجومەنی عموومی بەریتانیا ،بەگۆێرەی بەڵگەكانی ئەو زانایە هەر ڤاكسینێك لەدژی كۆرۆنا بەكاربهێنرێت  پێناچێت كاریگەری بەرگری بەردەوامی هەبێت لەبەر ئەوە ڤایرۆسە ماوەیەكی دوورودرێژ دەمێنێتەوەو لەناوناچێت.
بەگوێرەی ئەو پزیشكە پسپۆرەی بواری بەرگری لەش ئاماژەی بۆ كردوە چەندین خوولی درووستكردنی ڤاكسین و شەپۆلی بڵاوبونەوەی پەتاكەو پەرەسەندنی دەبینین .
ئەو زانا بەریتانیە نەخۆشی ئیفلیجی مناڵانی بەنمونە وەرگرتوە وەكو بەڵگەیە لەبەرامبەر سەختی سەركەوتن بەسەر ئەو ڤایرۆسەدا و لەناوبردنی بەشێوەیەكی یەكجارەكی و دەڵێت تا ئێستاش نەخۆشی ئیفلیجی مناڵان لەناونەبراوە هەرچەندە زانایان رووبەروی چەندین كێشە بونەوە بۆ لەناوبردنی ئیفلیجی  مناڵان و ماوەی 15 ساڵە پلان و بەرنامەی لەناوبردنی ئەو نەخۆشیە بەردەوامەو تا ئێستا سەركەوتوو نەبوە. 
تەئكیدیشی كردوەتەوە  كۆرۆنا دەرئەكەوێت و دیارنامێنێت و دەبینین لە وەرزی زستاندا ئەو ڤایرۆسە چالاكدەبێتەوە.