ئەوروپاییەكان لەسەر پرۆژەیەك بۆ بوژاندنەوەی ئابوورییەكەیان رێككەوتن

ڕاپۆرت 21/07/2020


سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا دوای چەند ڕۆژێك لە گفتووگۆ گەیشتنە رێككەوتنێك بۆ بووژاندنەوەی ئابووری ئەوروپا.

ئەمڕۆ سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا گەیشتن بەرێككەوتنێك بۆ بوژاندنەوەی ئابووری 27ی وڵاتی ئەوروپایی بۆ سڕینەوەی كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لە كۆتایی لوتكەی برۆكسێلدا كە 5 ڕۆژی خایاند.

كاربەدەستەكان گوتیان: پڕۆژەكە 750 ملیۆن یۆرۆ لە خۆی دەگرێت لە شێوەی پێدانی قەرز و بەخشین بۆ بەرەوڕووبونەوەی ئەو داكشانە مێژووییەی بەهۆی كۆرۆناوە دروستبوو.

بە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە یۆرۆ لەبەرامبەر دۆلاردا بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی 4 مانگی رابردوودا كە 1.1470ی تۆماركرد.

سەرۆكی فەرەنسا ئیمانوێڵ ماكرۆن ئەمڕۆ گوتی: بڕیارەكەمان هەنگاوێكی مێژووییە بۆ یەكێتی ئەوروپا بەپێی پۆستێكی توێتەر.

ماكرۆن گەشبینی خۆی نیشاندا بە كۆتاییهاتنی شەڕێكی سەخت لەنێوان وڵاتەكەی و ئەڵمانیا لەلایەك و هەندێك وڵاتی دیكە لەلایەكی دیكەوە.

ناكۆكی هەبوو لەسەر پڕۆژەكە كە خۆی دەبینێتەوە لە پشتیوانی دارایی لە رێگای قەرزی بە كۆمەڵەوە بۆ یەكەم جار لە یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ بودجەی درێژخایەنی 2021 تا 2027 بە بەهای 1074 ملیار یۆرۆ.

لە دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە جیهاندا لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا وڵاتانی ئەوروپایی خەسارێكی زۆری گیانی و ماڵییان بەركەوتووە، بەڵام لەم ماوەیەدا وردەوردە هەنگاودەنێن بەرەو بووژاندنەوە دوای كەمبوونەوەی كۆرۆنا و هەڵگرتنی كەرەنتینە.

تاكو ئەمڕۆ ژمارەی توشبووان بە كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە 14.7 ملیۆن كەس و مردن 610 هەزار و چاكبوونەوەش 8.29 ملیۆن كەسە.

پێشەنگی كۆرۆنا لە ئەوروپا سەندراوەتەوە دوای ماوەیەكی زۆر و ئێستا ئەمریكا و بەرازیل و هیندستان و رووسیا لە ریزەكانی پێشەوەدان و ئەوروپا پاشەكشەی كردووە.