یووسف مەنتکی شاعیر بە کۆڕی شیعری بەشداریی فێستیڤاڵی هاوینە دەکات لە ئەڵمانیا

ڕەخنەی چاودێر 17/07/2020

ڕەخنەی چاودێر

 


ڤیستیڤاڵ کوڵتووری هاوینە بەدرووشمی کردنەوەی ڕۆژی هاوین لە لایەن ماڵی کوڵتووری شاری لودڤیگس هافن ئەم ڕاین ئامادە دەکرێت ساڵانە، ئەم ساڵ لە ڕێککەوتی 15 تا27 ی مانگی7 2020 ڕۆژانە سێ پرۆگرام پێشکەش دەکرێت، بە هۆی پەتای کڕۆناوە چاڵاکییەکان لە پارکی کراوە دەبێت لە کاتژمێرەکانی  :  12 و 15 و18 ی ئێوارە، لەم ڤیستیڤاڵەدا بابەتاکانی هونەری ئەدەبی وەک کۆنسێرت، خوێندنەوەی دەق، ۆرک شۆپ، کۆمیدیا، نمایشی جادوویی -  سیحر.....هتد


شاعیری کورد لە ڕێککەوتی 23.07.2020 ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 18 ی ئێوارە  کۆڕێکی  شیعر خوێندنەوە پێشکەش  دەکات بە زمانەکانی: کوردی ، عەرەبی ، ئەڵمانی.  دوابەدوای ئەم کۆڕە گروپی موزیکی کوردی کۆما هەڤاڵ کۆنسێرتێک پێشکەش دەکات .
لەپڕۆگرامی ڤیستیڤاڵدا  نووسەری کورد وا ناسێنراوە: یووسف مەنتک ، نووسەر لە ئێستادا لە بواری کوڵتووری و سیاسی  لە ئەڵمانیا  وکوردستان دەنووسێت ، بابەتەکانی لە ڕۆژنامەو گۆڤارە کوردییەکان بڵاو دەکاتەوە، ئەو لە شاری لودڤیگیس هافن لە شانۆی پڤالتز باو کاری نواندن دەکات. وەک ڕۆژنامەنووس و نووسەرو هونەر مەند خەبات دەکات.


ئەوەی شایانی گووتنە لە  ساڵی 2019 دا بە پێشانگەی فۆتۆگرافی قەڵای دێرینی هەولێر بەشداری 29 هەمینی ئەم   ڤیستیڤاڵە بوو، بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بوو جێی بایەخی میدیای کوردی و ئەڵمانی و بینەران بوو، هونەر مەند لەلایەن شارەوانی بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا.


شوێنی شانۆ Vorplatz 
Kulturzentrum dasHaus
Bahnhofstraße 30, 67059 Ludwigshafen am Rhein