بانگەوازێكی بەپەلە لەوەزارەتی تەندروستیەوە

کوردستان 15/07/2020

چاودێر: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەریمی كوردستان لەبانگەوازێكی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتیانە دەكات كە چاكبوونەەوە لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا پلازمای خوێن ببەخشن بەو تووشبووانەی كە تەندروستیان جێگرنیەو لەژێر چاودێریدان.

ھاوولاتیانی بەرێز ...
یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکی چاکبووەوە لەم نەخۆشیە، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە.
تکایە ئەوانەی چاکبوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕکردوە بە سەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخوشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بو بەخشینی پلازما.
ئەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆماردەکەن.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
15 تەمموز 2020