سولەیمان سۆیلو سەبارەت بەكودەتا شكستخواردوەكە ئاماری مەترسیدار ئاشكرا دەكات

جیهان 15/07/2020

سولەیمان سۆیلو سەبارەت بەكودەتا شكستخواردوەكە ئاماری مەترسیدار ئاشكرا دەكات
وەزیری ناوخۆی توركیا لەساڵوەگەڕی كودەتا شكستخواردوەكەی توركیا ڕایگەیاند كارێكی وامان بەسەر كودەتا و فەتۆچیەكاندا هێناوە كە هەرگیز بەدرێژای مێژوو كەس بیر لەئەنجامدانی كودەتا و دەستبەسەراگرتنی حكومەتی دیموكراتی لەتوركیا نەكاتەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاندوە لەشەوی 15 ی تەموزەوە لێكۆڵینەوە و لێپێچینەوە و سزا و دورخستنەوە لەكارەكانیان بەسەر نزیكەی 600 هەزار كەسدا جێبەجێكراوە بەم شێوەیە:
تا ئێستا 99 هەزار و 66 ئۆیراسیۆن بۆ دەستگیركردنی تاوانبارانی كودەتاكە و فەتۆچییەكان ئەنجام دراوە و دادگاش سزای بەسەر نزیكەی 94 هەزار و 975 كەسدا سەپاندووە و نزیكەی 282 هەزار 790 تاوانباریش تا ئێستا لەزیندانەكانن و چاوەڕێی دادگا دەكەن كە سزاكانیان یەكلایی بكاتەوە و نزیكەی 24 هەوار كەسیش تەنها لە و مەسەلەیە تێوەگلاون.
ناوبراو دەشڵێـت تا دواكەسیان لێدەستگیر دەكەین واز لەو كەیسە ناهێنین كە ئەوانەی لەو كودەتایە بەشداریان كردو هەمویان بەسزای میلەت دەگەیەنین .