پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان هەلی کار رادەگەیەنێت

کوردستان 15/07/2020


پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پێویستی بە ژمارەیەک مامۆستایە کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرابن کە بەشێوەی میلاک لە پەیمانگە دابمەزرێن، لەم بوارانەی خوارەوە.
1. دەرمانسازی
2. پەرستاری
3. شیکاری نەخۆشیەکان
4. پزیشکی گشتی
5. ئایتی(تەکنەلۆجیای زانیاری)
6. زانستی کۆمپیوتەر
7. ئەندازیاری سۆفتوێر
8. ئەندازیاری دیکۆر
9. ئەندازیاری تەلارسازی(معماری)-
10. ئەندازیاری نەوت یان ئەندازیاری کیمیا
11. کیمیا
12. بایۆلۆجی
پێویستە داواکار ئەم مەرجانەی تێدابێت:
1- لەهیچ دام دەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەتدا دانەمەزرابێت.
2- خاوەنی نازناوی زانستی م. یاریدەدەر یان سەروتر بێت یان سەرجەم پێداویستیەکانی نازناوی زانستی هەبێت کە بریتین لە:
a. نابێت نمرەی بەکالۆریۆس لە ٪٦٠ کەمتر بێت.
b. یەکسان کردنی بڕوانامە لەوەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئەگەر بڕوانامەکە لەدەرەوەی وڵات بەدەستهێنرابێت.
c. بروانامەی خولی ڕێگاکانی وانەوتنەوە یان خولی پێداگۆجی.
d. بروانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی لە ئاستی 5 ئایلتس یان هاوتاکانی .
تێبینی/
- ئەو کەسانەی دامەزراون بەڵام دەتوانن مۆلەتی بێ مووچە یان خواستن(اعارە) بکەن، ئەوا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
بۆ پێشکەش کردنی داواکاری کار، تکایە سی ڤی و دۆکیۆمێنتی پێویست بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە: [email protected]