هاوڵاتیيەك لەكاتی وەرگرتنی موچەكەیدا گیانی لەدەستدا

کوردستان 15/07/2020

چاودێر:
ئەمڕۆ هاوڵاتیيەكی خانەنشینكراو لەكاتی وەرگرتنی موچەكەیدا لەشاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

 ئەمڕۆ چوارشەممە  لەبنكەی یەكی  دابەشكردنی موچەی خانەنشینی لەسلێمانی هاوڵاتییەكی خانەنیشكراو  بەناوی جەبار غەفور تەمەن 73 ساڵ  لەكاتی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی موچەكەی  تەندروستی تێكدەچێت و دوای  ئەوەی لەڕیزەكە دێتە دەرەوە لەژێر سێبەری  درەختێكدا دادەنیشت و پاشان گیان لەدەستدەدات. 

بەپێ وتەی شایەتحاڵەكان، ئە هاوڵاتیە لەكاتژمێر هەشتی بەیانیەوە تا كاتژمێر 12 نیوەڕۆ لەسەرەی وەرگرتنی موچە وەستاوە ، بەڵام بە هۆی قەرەباڵغیەوە نەیتوانیوە موچەكەی وەربگرێت.
شایەتحاڵەكان باسيان لەوەشكرد، پاش گیان لەدەستدانی  ئەو هاوڵاتیە خانەنشینكراوە لەلایەن  تیمەكانی پۆلیسەوە تەرمەكەی گواستراوەتەوە.