ئەگەری پێکدادانی راستەوخۆی سوپای میسر و تورکیا: لەچەند سەعاتی داهاتوو شەڕێکی سەخت رودەدات

جیهان 15/07/2020

بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکانی شاری سرت و جفرە، لەچەند سەعاتی داهاتودا ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی سەخت لەو دوو شارە لە ئارادایە، لە نێوان هێزە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا و هێزەکانی سوپای نیشتمانی لیبیا.

لە لایەکی دیکەوە لەگەڵ هەڵگیرسانی ئەم جەنگەدا، پێدەچێت سوپای میسر دوای رەزامەندی پەرلەمانی لیبیا، بچێتە ناو خاکی لیبیاوە بۆ پارێزگاری لە هەردوو شاری سرت و جفرە، لەسەر کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست، بەمەش پێکدادانی راستەوخۆی نێوان سوپای تورکیا و میسر، ئەگەرێکی نزیک دەبێت..

هەرلەوبارەیەوە وەزیری تەندروستی لیبیا، حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی لە نەخۆشخانەکانی سرت و جفرە راگەیاند.