لەكاتی شوانكاریدا منداڵێك گیانی لەدەستدا

کوردستان 15/07/2020

چاودێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، كاتژمێر10 ی بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە تەرمی منداڵێك بەناوی ( هـ . ئـ . خ ) تەمەن 11 ساڵان، دانیشتووی گوندی ( سپێرۆ ) سەر بەناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و پاش توێكاری بۆ لاشەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە.

ئاماژەبەوەشكراوە، بە وتەی كەسوكارەكەی ئەوان مەڕدارن لە بناری قەندیل و كوڕەكەیان ویستویەتی (ئەسپ)ەكەیان ڕاكێشێ و دواتر  ئەو گوریسەی بە ئەسپەكەوە بووە لەدەستی منداڵەكە گیر بووە و ئەسپەكە ئەوی ڕاكێشاوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

وتيشي، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.