كەشناسی : پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە

کوردستان 15/07/2020

چاودێر:

بەڕێوەبەرایەتی  گشتی كەشناسی و  بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ سبەی  ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەڵە هەوری جیاجیا،لە سبەینێەوە پلەكانی گەرما بە یەك تا دوو پلە بەرزدەبێتەوە ،ئەم شەپۆلە تاوەكو رۆژی سێشەمەی داهاتو بەردەوام دەبێت.

 هەر بەپێ پێشبینییەكان ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر  42 پلە و سلێمانی 40 پلەو دهۆك 40 پلە و كەركوك 44 پلە.

 سبەی بەرزترین پلەی گەرما لەهەولێر 43 پلەو سلێمانی 41 پلە و دهۆك 41 پلەو كەركوك 45 پلە.