پەرلەمانی لیبیا داوای دەستوەردانی سەربازی لە میسر دەکات

جیهان 14/07/2020

پەرلەمانی لیبیا داوای دەستوەردانی سەربازی لە میسر دەکات بۆ پاشەکشەپێکردنی تورکیا و پارێزگاریکردن لە ئاسایشی نیشتیمانی هەردوو وڵات و کۆتایهێنان بە داگیرکاری تورکیا.

دوێنێ پەرلەمانی لیبیا لە تەبرەق بڕیاریدا ڕەوایەتی “شەرعیەت” بدات بە سوپای میسر دەستوەردان بکات بۆ پارێزگاری لە ئاسایشی نیشتیمانی لیبیا و میسر و ئەگەری هەڕەشەیەکی نزیک لەسەر هەردوو وڵات هەیە.

بەپێی بەیاننامەکەی پەرلەمانی لیبیا، لە چوارچێوەی ئەو دەستوەردانەی تورکیا بۆسەر خاکی لیبیا بە هاوکاری چەتە و میلیشیاکان، رۆژئاوای وڵات داگیرکراوە کە لەهەمان کاتدا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر میسر و ئەم داگیرکاریەی تورکیاش ڕاناگیرێت تەنها بە هەوڵی وڵاتانی عەرەب نەبێت.

لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاگربەست لە لیبیا، دوێنێ تورکیا هەر ئەگەرێکی لەوشێوەیەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، هەر ئاگربەستێک بێتە کایەوە، حکومەتی ویفاق سوودی لێ نابینێت کە ئێستا ئەنقەرە پاڵپشتی سەربازی دەکات.