چۆن هات بۆ کەرکوک و چۆن پێشوازی لێکرا.

ڕەخنەی چاودێر 13/07/2020

چاودێر: " ئاوات ساحێبقڕان "

ئەم وێنەیەی قانعی شاعیر لەکەرکوک گیراوە


ئەو وێنەیە لەکەرکوک گیراوە،پشتبەست بە گێرانەوەی بەسەرهاتێکی قانع کەباوکم بۆمانی گێراوەتەوە،لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو،باوکم لە خەتی سلێمانی - کەرکوک سایەق بوو،ووتی:لەبەرنقلیاتی سلێمانی کەنزیک بەردەرکی سەرا نەفەر سواردەبوون،دیم پیاوێکی سەڵتەلەبەر خەریکی ژماردنی پارەکەیەتی،کەئەوسا نرخی یەک نەفەر۱۲٥ فلس بوە،من ناسیمەوە کە کێ یە،لێم پرسی نایەیت سواربیت، بڕۆین،لەوەڵامدا ووتی حەزدەکەم دەرچین،بەڵام پارەکەم تەواوی ناکات تەنها ۷٥فلسم پێیە،باوکم ووتی،سواربەخوا کەریمە،قانع ووتی کارێکی زەروورم هەیە لەدائیرەی نفوس،هەربگەم کێشەنیە،لەکەرکوک گەیاندمە دائیرە زۆر سوپاسگوزاربو،پێم ووت کەی بێمەوە هەڵتگرم ،وتی زەحمەتە،ماڵتئاوابێت،بەس ئەو نەیدەزانی کەباوکم دەیناسێ،نەیدایە ڕووی،لەوانەیە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ کارەکەم تەواو بێت،ووتم لێرەبوەستە چاوەڕوانمکە،چومە نقلیاتی کەرکوک،سەرەم تۆمارکرد،چومەناوبازار،لەشەقامێکی ناوشار،بەلای ستۆدێوی وێنەگرتندا تێپەڕیم،بینیم لە ناو جامخانەی معرەزەکەیدا،وێنەیەکی گەورەی قانعی داناوە،چومە ژوورێ پرسیارم لێکرد،ئەو وێنەیە دەفرۆشیت،وێنەگرەکە لەوەلامدا،کاکی برا هی فرۆشتن نیە،خۆشەویستی منە بۆ ئەو شاعیرە،کەتائێستا فرسەتی وام بۆ نەڕەخساوە،بەم کەڵەشاعیرە بگەم،منیش وتم ئەی تۆ چەندم دەدەیتێ ئەو ئاواتەت بهێنمە دی،ووتی تۆ شۆخان دەکەی،ووتم چاوەڕوان بە سەعات یەک،کات ڕۆیی،چووم قانعم هەڵگرت،ووتی ئەی کوا نەفرەکانی تر،پێموت عەلاقەت نەبێ ،چوینە لای وێنەگرەکە،ووتم کاکی برا ئەم پیاوە دەناسی، زۆر سەرسامبوو، دەی من قسەی خۆمم بردە سەر،کەمن تا سێ دیناریشم دەدا بۆ ئەو وێنەیە،دیاربوو،کەزۆر بەهاداربو لاتان،ئەو ئاواتەتم هێنایە دی،ویستمان بڕۆین،پێم ووت منو مامۆستا قانع دەگەڕێینەوە بۆ سلێمانی، ووتی ممکن نیە بڕۆن،پارەی نەفەرەکانیش عایدی منە،ئەمشەو میوانی ئێمەن،ووتم دەلێی چی،دەی دڵی کابرای وێنەگرمان شادکرد،وەک باوکم گێڕایەوە،چ خزمەتێکی شاهانەیان بۆکردین،هەرچی قەوموکەسوکاری کابرا ئامادەبوون،بەیانی وێنەگرەکە دیاریەکی زۆری بۆ خۆی و منداڵەکانی ئامادەکردبوو،خستمانە سندوقی سەیارەکە،وێنەیەکی زۆری گیرا،هاتینەوە،ووتی من نازانم چۆن سوپاسی تۆبکەم،وەک یارمەتیدەرێک،پێم ووت من تۆم ناسیەوە،بەس حەزمنەکرد بزانیت کەمن تۆ دەناسم تا،هەستت بریندارنە بێت،ڕاستە قانع شاعیری چینی هەژاران بوە،دەستکورت بوە،دروود بۆ گیانی هۆنیاری نیشتمان پەروەر قانع.