ئەیا سۆفیا... لە كڵێساوە بۆ مۆزەخانەو پاشان مزگەوت مێژووی كڵێساكەو گۆڕانکاریەکانی؟

ڕاپۆرت 13/07/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی 
ئەنجومەنی دەوڵەت لە توركیا كە گەورەترین دادگای ئیداریە لەو وڵاتە بریاری دا بەهەلۆشاندنەوەی بریارێكی حكومەتی توركیا كە لە ساڵی 1935 دەركرابو بۆ گۆرینی كڵێسای ئایا سۆفیا بۆ مۆزەخانە.
ئایا سۆفیا بە تەرزێكی بیناسازی و مێژووی دادەنرێت كە گرنگی جیهانی هەیە 
 كریستانەكان لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی بیزنەتیەكان درووستیان كردوە وپاشان لە سەردەمی عوسمانیەكان ئەو كڵێسایە كراوە بە مزگەوت.
ئەو بینایە لە ئەستنبول هەر بەناوەكەی خۆی دەناسرێت ئایا سۆفیا 
" سۆفیا " بەزمانی یۆنانی مانای ژیری و زانیاری دەگەێنێت " هەروەك كڵێسا مەزنەكەشی پێدەوترێت.
ئەو كڵێسایە لەنێوان ساڵانی 532 بۆ 537 بە فەرمانی ئیمپراتۆر یۆستینیان درووستكراوە تا ببێتە كڵێسای سەرەكی لە خۆرهەڵاتی ئیمپراتۆریەتی رۆمانیا.
دیزاینی ئەو تەلارە لەلایەن ئیسیدۆر لە میلیتا و بیناساز ئەنفیمی لە ترال نەخشە كێشراوە 
ئەو كڵیسایە لە جێگەی ئەو پەرستگایانەی كریستانەكان دروستكراوە كە لە هەردوو سەدەی چوار و پێنج و لەسەردەمی قوستەنتینیەی یەكەم و فیودۆسی دووەم روخێنرابوون
ئەم كڵیسایە ببوە نیشانەی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی بێزەنتی و مەراسیمەی دانانی ئیمپراتۆریتیەكانی تێدا ئەنجامدەدراو بە بارەگای بتریركی قوستەنتینیەكان دەناسرا.
پاشا دابەش بوونی كریستانەكان بەسەر هەردوو مەزهەبی كاسۆلیكی و ئارسۆزیكسی ، كڵیسای ئایا سۆفیا بوو بە كڵیسای سەرجەم ئەرسۆزێكسەكانی جیهان. 
پاش ئەوەی خاچ پەرستان لە ساڵی 1204 قوستەنتینیە داگیر دەكەن تابلۆ هونەری و شوێنەوارەیە گران بەهاكانی تاڵان دەكرێت بە گوێرەی هەندێك لە چیرۆكە مێژوویەكان دەوترێت " ئەو پارچە كوتاڵەی كە وەكو كفن بۆ حەزرەتی مەسیح بەكارهێنراوە و بە كفنی تورینو" ناسراوە لەو كڵیسایە دزراوە 
تا ساڵی 1261 كڵیسای ئایا سۆفی لەژێر دەسەڵاتی كڵێسەی كاسۆلێكەكانی رۆمانیدا بوو.
لە ساڵی 1453 توركە عوسمانیەكان ئیمپراتۆریەتی بێزنتی لەناو دەبەن و قوستەنتینیە داگیردەكەن و بەفەرمانی سوڵتان موحەمەدی دووەم كڵیسای ئایا سۆفیا دەكرێت بە مزگەوت و ماوەی 500 وەك مەزارگەیەكی سەرەكی ئیسلامی دەناسرا.  
ساڵی 1934 كەمال ئەتاتۆرك دامەزرێنەری دەوڵەتی نوێی توركیا بەفەرمانێكی سەرۆكایەتی ئایا سۆفیا كرا بە مۆزەخانەی هونەری بیناسازی.
مۆزەخانەی ئایا سۆفیا بە تەرزێكی بیناسازیی بێ وێنە دادەنرێت  وپارێزگاری لە دیزاینی كریستان و ئیسلام كردوە ئەو بینایە بە درێژایی هەزار ساڵ بە گەورەترین بینای ئاینی دەناسرا لە جیهاندا  تا ئەو كاتەی لەسەدەی شازدەهەم كڵێسای ئەشپیلیا درووستكرا.
درێژی بیناكە 100مەترە وپانێكەی 69.5 مەترو بەرزێكی 55.6 مەترو تیرەی بیناكەش 32 مەترە لەدرووستكردنی ئەو كڵێسایە زیاتر لە 130 تۆن زێڕ بەكارهێنراوە لەبەر ئەوە بە گرانبەهاترین بینای ئیمپراتۆریەتی بێزنتیەكان دادەنرێت.
لەدرووستكردنی بیناكەدا بەردی مەڕمەڕ بەكارهێنراوە لەبەر ئەوە سەرباری ئەوەی چەندین جار بوومەلەرزە رویداوەو ئاگركەوتوەتەوە ئەو بینایە نەروخاوە وبەردەوام كاری نۆژەنكردنەوەی تێدا كراوە ماوەی چەندین سەدە لە دیوی ناوەوە كاری زەخرەفەو نەقشكاری تێدا كراوە 
لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەكان چوار شوێنی بانگدان و میحرابێكی بۆ درووستكرا لەگەڵ مینبەرێك لە بەردی مەڕمەر. 
لە ساڵانی سیی وپەنجاكان لەكاتی نۆژەنكردنەوەیەدا چەند تابلۆیەكی دیواری دۆزرانەوە كە وون ببون تابلۆەكان دەگەڕانەوە بۆ سەردەمی بیزنتیەكان 
لە ئێستادا تابلۆی عیسای مەسیح و چەندین ئایاتی قورئانی لەسەر 8 تابلۆی گەورەدا دەبینرێن كەلە سەر كەوانەی ناوەوەی بیناكە هەڵواسراون.
 ی رووسی  RT سەرچاوە /