پێش بینی دەكرێت بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە تاران رووبدات

جیهان 13/07/2020


بەریوەبەری گشتی كارگێڕی قەیرانەكان لە پارێزگای تاران باری نائاسایی لەناوچەی فیروزكوە راگەیاند كە ناوچەیەكی سەر بە پارێزگای تاران ە ئەمەش دوای ئەوە هات كە لەدوێنێ یەكشەممەوە زنجیرەیەك بوومەلەرزە لەو ناوچەیە رویداو وپێش بینی دەكرێت سەرەتایەك بێت بۆ روودانی بوومەلەرزەیەكی بەهێز.
شەوی رابردوو بۆجاری حەوتەم بوومەلەرزەیەك بەگۆڕی 3.5 پلە بە پێوەری ریختەر لەناوچەی فیروزكوە روویدا كە یەكێكە لەناوچەكانی تاران.
مەنسور دەرەجاتی بەریوەبەری گشتی قەیرانەكان لە پارێزگای تاران پێشبین كرد ئەو زنجیرە بوومەلەرزانە سەرەتایی روودانی بوومەلەرزەیەكی بەهێز بێت لە تاران.
دەرەجاتی ئاشكراشی كرد بوومەلەرزەكانی فیروزكوە هیچ زیانێكی لێنەكەوتوەتەوەو ئامادەكاری وبریاری پێویستیش دراوە بۆ هەر ئەگەرێك.
سەنتەری بوولەرزە زانی زانكۆی تاران بڵاویكردوەتەوە بوومەلەرزەی حەوتەم لەدووری 22كم لەناوچەی فیروكوە وبەقوڵایی 8 كیلۆمەتر بوە ولەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 7 جار بوومەلەرزە لەو ناوچەیە روویداوە.