ئەو دەروێشانەی لەئێرانەوە هاتبوون بۆ سلێمانی گەڕەێندرانەوە

کوردستان 12/07/2020


سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردوەتەوە ئەمرۆ یەكشەممە ئەو دەروێشانەی لە رێگەی مەرزی سنوری باشماخ ەوە سەردانی شاری سلێمانی یان كردبوو بەمەبەستی بەشداری كردن لە پرسەی شێخ محەمەدی كەسنەزانی گەرێنرانەوە بۆ ئێران 
بەگوێرەی سەرچاوەكە سەرجەم ئەو دەروێشانەی كە لەرێگەش دەروازەی سنووری باشماخەوە سەردانی پارێزگای سلێمانی یان كردبوو بەمەبەستی بەشداری كردن لە مەراسیمی بەخاك سپاردن و پرسەی شێخ مەحەمەدی كەسنەزان ی لەرێوشوێنێكی ئەمنی تووندو تۆڵدا گەرەێندرانەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە ئەو دەروێشانە لەرێگەی 25 باسی نەفەر هەڵگرەوە وبە 3 قۆناغ گەڕەیندراەونەتەوە كە ژمارەیان زیاتر لە 2 هەزار دەروێش بوە.
رۆژی 4ی ئەم مانگە شێخ محەمەد عەبدولكەریم كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لە عیراق لە تەمەنی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كردو مەراسیمی پرسەو بەخاكسپاردنی لە پارێزگای سلێمانی بەرێوەچوو