پاپا: بە گۆڕینی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت توشی بێهیوایی بووم

جیهان 12/07/2020

چاودێر

 

پاپای ڤاتیکان لە یەکەمین کاردانەوەیدا لەبارەی گۆڕینی مۆزەخانەی ئایاسۆفیا لە شاری ئیستانبوڵ لە تورکیا بە مزگەوت ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوەی تورکیا تووشی بێهیوایی کردووە.

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لەمیانی وتاری هەفتانەیدا لە مەیدانی "قەدیس بەترەس" لە ڤاتیکان ڕایگەیاند، "لە ئێستادا بیرکردنەوەکانم بە ئیستانبوڵ و گۆڕینی ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت سەرقاڵ بووە، هەست بە ئازار دەکەم لەوبارەیەوە".

 

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجامدانی هەنگاوێکی لەو جۆرە لە لایەن ئەنقەرەوە تووشی بێهیوایی کردووە.

10ی ئەم مانگە، دوای 86 ساڵ، ئەنجوومەنی شورای دادوەریی تورکیا بڕیارەکەی 24ی تشرینی دووەمی 1934ی ئەنجوومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە کە تایبەت بو بە گۆڕینی مزگەوتی ئایاسۆفیا بۆ مۆزەخانە.