كێ پشتیوانی دارایی میلیشیاكانی لیبیا دەكات؟

ڕاپۆرت 12/07/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
سێ لایەنی دەرەكی وناوخۆیی هاوكاری دارایی میلیشیاكان دەكەن كە حكومەتەكەی فایز ئەلسەراج پشتیان پێدەبەستێت بۆشەڕكردن لەدژی هێزەكانی سوپای نیشتیمانی لیبیا 
ئەمە لەكاتێكدا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی لیبیا 3 مانگە مووچەیان وەرنەگرتوە.
ئەولایەنانەی كە پشتیوانی دارایی میلیشیاكان دەكەن بریتین لە 
یەكەم: حكومەتەكەی فایز ئەلسەراج كە مووچەی ئەو چەكدارانە لە خەزینەو دارایی وڵات دەدات كە بانكی ناوەندی لیبیای قۆرخكردوە وداهاتی نەوت و دارایی هاوڵاتیان وەكو مووچە بەكاردەهێنێت و دەیداتە ئەو چەكدارە بەكرێ گیراوانە و چەندین بەڵگەنامەو دیكۆمێنت دزەیان پێكراوە كە ملیارەها دۆلار لە سامانی وڵات بەهەدەر دراوە
ئەوەش كە ئەو بەڵگانەی پشت راستكردەوە لێدوانێكی ئەنتۆنیۆ گویتریچ بوو كاتێك ئاشكرای كرد بەرپرسانی لیبیا رێگەیان نەداوە حیساباتێكی نێودەوڵەتی ئەنجامبدەن وبەحیساباتی بانكی ناوەندی لیبیادا بچنەوە دیارە ئامانجی نەتەوە یەكگرتوەكان لەو هەنگاوە باشتركردنی شەفافیەت بوو سەبارەت بە داهاتی وڵات.
لای خۆشیەوە سوپای نیشتیمانی لیبیا بڵاویكردەوە دووبارە بە گرخستنەوەی كێڵگە نەوتیەكان وابەستەیە بەوەی داهات و پارەی نەوت نەكەوێتە ژێردەستی میلیشیا كان و داواكاریەكانی گەلی پێ جێبەجێ بكرێت.
تەئكیدیشیان كردوەتەوە بەگرخستنەوەی دامەزراوە نەوتیەكان بەچەند مەرجێك دەبێت لەوانە پێداچوونەوە بكرێت بە بانكی ناوەندی لیبیا و میكانیزمێك دابندرێت بۆ دابەشكردنی عادیلانەی داهاتە نەوتیەكان وسزادانی هەموو ئەو بەرپرس ولایەنانەی چەندین ساڵە بونەتە هۆی بە فێرۆدانی داهاتەكانی نەوت
لایەنی دووەم توركیایە: كاردەكات لەرێگەی گواستنەوەی میلیشیا چەكداریەكانی سوریا بۆ لیبیا لەرێگەی پێدانی مووچەی باش بەو چەكدارانە و هەروەك پێدانی چەك وتەقەمەنی و مەشق راهێنان كردن بە میلیشیا چەكداریەكان لە تەرابلوس ،بەڵام لەبەر ئەوەی توركیا لە ئێستادا بەدەست قەیرانی دارایی وئابوریەوە دەناڵێنێت هانای بۆ قەتەر بردوە پارەی پێویست بۆ میلیشیاكانی تەرابلوس دەستەبەر بكات.
لایەنی سێیەم: وڵاتی قەتەر بەگوێرەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان دۆحە بەشداری كردوە لە گواستنەوەی چەكدارە بەكرێ گیراوەكان لە سوریاوە بۆ لیبیا لەرێگەی كۆمپانیایی فرۆكەوانیەوە كە لەلایەن تێرۆریست عبدولحەكیم بەلحاج دامەزرێنراوە.
دەستێوەردانەكانی ئەنقەرەو دۆحە لە قەیرانی لیبیا زۆر پەرەی سەندوە وهەروەكو ئاشكرایە حكومەتی ویفاق بوەتە بارمتەی توركیا و قەتەر لە بەرامبەر بەرژەوەندیەكانی هاوڵاتیانی لیبیا.
سەرچاوە / سكای نیوز