ئاهەنگێکی هاوسەرگیری کارەسات لە ورمێ دروست دەکات
چاودێر
بە ھۆی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی بووکگواستنەوەوە لە پارێزگای ورمێی ڕۆژھەڵاتی كوردستان، دەیان كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و دایك و باوكی بووك و زاواش بە ھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست دا.
جەواد ئاقازادە، سەرۆكی زانكۆی پزیشكیی ورمێ وێڕای ھۆشداریدان بە دۆخی خراپی تەندروستی لە پارێزگای ورمێ ئاشكرای كردووە، بە ھۆی گوێنەدان بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزییەوە لە پارێزگای ورمێ لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە جگە لە تووشبوونی دەیان كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دایك و باوكی بووك و زاواش گیانیان لە دەست داوە.
سەرۆكی زانكۆی پزیشكیی ورمێ دەشڵێت، تەنیا لە پارێزگاکەیان نزیك بە 800 كەس لە نەخۆشخانەكان خەوێندراون و باری تەندروستیی زۆربەیان ناجێگیرە.