ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا ڤایرۆس لە 13 ملیۆن تووشبوو لەجیهاندا نزیكدەبێتەوە

تەندروستی 12/07/2020


بەپێی ئاماریەكی "ۆرلدمیترز" ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا ڤایرۆس لە 13 ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە
بەگویرەی سەرچاوەكە ژمارەی تووشبوان گەیشتوەتە 12 ملیۆن و 856هەزار كەس لەو ژمارەیە 568هەزاركەس گیانی لەدەستداوەو نزیكەی 7ملیۆن و500هەزار كەس چاكبونەتەوە
لە رووسیا تووشبوونی 6615تووشبووی نوێ راگەیاندراوەو ژمارەی تووشبوان لەو وڵاتە گەیشتوەتە 727هەزارو 162 تووشبوو.
لەتۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن 206 حاڵەتی تووشبونی نوێ تۆماركراوە
لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 66هەزارو 528 تووشبووی نوێ راگەیاندراوە كە بە ژمارەیەكی پێوانەیی دادەنرێت 
لە هیندستان 28 هەزار حاڵەتی تووشبوونی نوێ لەماوەی شەو رۆژێكدا تۆماركراوە كە بە بەرزترین ئاستی تووشبوون دادەنرێت لەو وڵاتە
ئەكتەری بەناوبانگی هیندستان و ئەستێرەی بۆلیۆد "ئەمیتاب باچان تووشی نەخۆشی كۆرۆنا هاتوەو رەوانەی یەكێك لەنەخۆشخانەكانی مۆمبای كراوە.
هاوكات 14 پزیشكی فەرەنسی داوایان كردوە پۆشینی ماسك لە شوێنە گشتییەكاندا بكرێتە ناچاری بەمەبەستی رێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكە وكەمبونەوەی ژمارەی تووشبووان.