فەرماندەیەكی سەربازی عیراق بە هۆی كۆرۆناوە گیان لەدەستدەدات

عێراق 12/07/2020


ئەمرۆ یەكشەممە وەزارەتی بەرگری عیراق هەواڵی گیان لەدەستدانی فەرماندەیەكی هێزی كۆماندۆی راگەیاند
لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی بەرگری عیراق هەواڵی گیان لەدەستدانی لیوا رووكن موراد كەریم سەلمان رووبەیعی راگەیاند بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە
لەراگەیاندراوەكەدا هاتوە بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای عیراق ماڵ ئاوایی یەكجارەكی لە لیوا رووكن موراد كەریم سلمان رووبەیعی دەكات كەیەكێكە لەفەرماندە ئازاو دڵسۆزەكانی سوپای عیراق پاش ئەوەی تووشی پەتای كۆرۆنا ڤایرۆس هات وگیانی لەدەستدا.