بۆمبێك بەهێزەكانی دژە تیرۆردا تەقیەوە

عێراق 11/07/2020


چاودێر: لەبەردەوامی ئۆپراسیۆنەكەی سوپای عیراق لەسنوری دیالەو ناوچەكانی قەرەتەپەو شێخ باوەو چەندین ناوچەی تر دوو بۆمبی چێنراو بەهێزەكانی حەشدو دژە تیرۆری عیراقدا تەقیەوە.

سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ چاودێر" ووتی: لەسنوری ناحیەی قەرەتەپە بۆمبێك بەهێزەكانی لیوای 23 ی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوەو سێ چەكدار كوژراون و پێنجی تریش برینداربوون".

وتیشی: هەروەها بۆمبێكی تر بەهێزەكانی دژە تیرۆردا تەقیەوەتەوەو دوو چەكداری دژە تیرۆر برینداربوون.