نوێترین توێژینەوە: پێکوتەی سیل، رێژەی مردن بە كۆرۆنا كەم دەكاتەوە

ڕاپۆرت 11/07/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی
توێژەران بڵاویانكردوەتەوە ڤاكسینی بی سی جی كە لەدژی نەخۆشی سیل بەكارهاتوە لە چەند وڵاتێكدا یارمەتیدەر بوە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
زانایان لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لە گۆڤاری "برۆسیدینگز" كە لەلایەن ئەكادیمیای زانست لە ئەمریكا بڵاوكراوەتەوە ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە لیكۆڵینەوەیان لەسەر چەندین فاكتەر كردوە كە كاریگەریان لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە وەكو توانایی دارایی، ئاستی زانستی ،خزمەتگوزاری تەندرووستی و تەمەن بۆیان دەركەوتوە ئەو وڵاتانەی كە منداڵایان لەدژی نەخۆشی سیل كوتاوە رێژەی مردن بەكۆرۆنا لەو وڵاتانە كەم بوە.
زاناكان وڵاتی ئەڵمانیایان وەكو نمونە وەرگرتوە بۆیان دەركەوتوە رێژەی مردن لەنێوان بەساڵاچوان لە ئەڵمانیای رۆژئاوا زیاتر بوە لە ئەڵمانیای رۆژهەڵات ،هۆكارەكەشیان بۆ ئەوە گەراندوەتەوە چونكە سیستمی كوتان لەدژی نەخۆشیەكان لەنێوان هەردوو ئەڵمانیا جیاوازە بوە لە ئەڵمانیایی رۆژهەڵات منداڵانیان لەدژی نەخۆشی سیل كوتاوە و رێژەی كۆتان لەدژی ئەو نەخۆشیە لە ئەڵمانیای رۆژهەڵات زیاتر بوە بەروارد بە ئەڵمانیای خۆرئاوا ئەوەش وایكردوە رێژەی مردن بەكۆرۆنا لەنێوان بەساڵاچوان لە ئەڵمانیای رۆژئاوا زیاتر بێت.
ڤاكسینی" بی سی جی" كە لەدژی نەخۆشی سیل بەكاردەهێنرێت كاردەكات بۆ بەهێزتركردنی شانەی بەرگری لەش وهاوكات لەش لە تووشبون بەنەخۆشی سیل دەپارێزێت بەڵام ئەو ڤاكسینە سوودی دیكەی بۆ لەش هەیە لە زۆر نەخۆشی دیكە لەش دەپارێزێت وەكو سورێژە ، مەلاریا و شیرپەنجەی میزڵدان هەروەك رێژە هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە دان كەمدەكاتەوە لەنێو كەسانی بەساڵاچوودا.
 ی رووسیR t سەرچاوە-