هەدەپە : ئەیا سۆفیا نابێـت تێكەڵ بەسیاسەت بكرێت

جیهان 11/07/2020


پارتی دیموكراتی گەلان ( هەدەپە ) ڕایگەیاند ئەیا سۆفیا جوانترین نمونەی پێكەوە ژیانە كە مێژوو بەئەمانەتەوە ڕادەستی مرۆڤایەتی كردوە و بڕیارێكی لەو شێوەیە ناڕەزایی زۆری لێدەكەوێـەوە.
هەدەپە دەشڵێت ئەم بابەتە نابێت تێكەڵی سیاسەت بكرێـت ، سەرۆكی توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ساڵانێكە ئەم بابەتەی بەسیاسی كردوە هەر بۆیە زۆر لەمێژە بەنیازە بڕیارێكی لەو جۆرە دەربكات دواتر وەك دەستكەوتێك لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەكاری دەهێنێت.