لەسەر نەبەستنی دەمامک، سەرنشینانی پاصێک شۆفێرێک دەکوژن

جیهان 11/07/2020

لە باشوری فرەنسا سەرنشینانی پاصێک بو قورسی لە شۆفێری پاصێک دەدەن و لەئەنجامدا گیان لەدەستدەدات، ئەمەش دوای ئەوەی شۆفێرەکە داوایان لێدەکات دەمامک ببەستن وەک رێکارێک دژی کۆرۆنا.

ئاژانسەکانی هەواڵی فرەنسا، رایانگەیاند، فلیپ مۆنگۆ، شۆفێری پاصەکە دوای ئەوەی بە سەختی لەلایەن سەرنشینەکانی لێی دەدرێت، دەبێتە هۆی مردنی مێشکی، دواتر بەهۆی بێهیوابونی پزیشکەکان لە چاکبونەوەی، دوێنێ هەینی دوای لطکردنەوەی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، گیانی لەدەستدا.