ئەردۆغان: ئەیا سۆفیا پەیوەندی بە توركیاوە هەیە

جیهان 10/07/2020


سەرۆكی توركیا لە دوای بڕیاری دادگای بالای توركیا بۆ كردنی ئایا سۆفیا بە مزگەوت و هەڵوەشاندنەوەی وەك مۆزەخانە، گوتی: بابەتی ئایا سۆفیا پەیوەندی بە سەروەری توركیاوە هەیە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارێكدا گوتی: چارەنووسی ئایا سۆفیا پەیوەندی بە توركیا هەیە، بۆ هیچ لایەنێكی دەرەكی نییە دەستوەردان لەو بابەتەدا بكات.

ئەردۆغان گوتیشی: لە 24ی تەموز ئایا سۆفیا وەك مزگەوت دەكرێتەوە و هاووڵاتیانی توركیا و دەرەوەی توركیا دەتوانن سەردانی بكەن.

راشیگەیاند ئەوە بڕیارێكی گرنگە و لەلاپەڕەكانی مێژوودا دەنووسرێتەوە.