دادگای باڵای توركیا كەمێكیتر بڕیار لەسەر ئایا سۆفیا دەدات

جیهان 10/07/2020

دادگای باڵای توركیا ڕایگەیاند ئەمڕۆ بڕیار دەدەین كە ئایا سۆفیا بكەینە شوێنی عیبادەت و وەك مزگەوت لەلایەن موسوڵمانەوە بەكار بهێنرێت، یاخود وەك خۆی بەمۆزەخانە بمێنێتەوە و كە ساڵانە گەشتیارێكی زۆر لەهەمو جیهانەوە سەردانی دەكەن و داهاتێكی زۆر بۆ حكومەت كۆدەكاتەوە.
دادگاكە ڕاشیگەیاندوە دەبێـت ئەوە لەپێش چاو بگرین كە بڕیاری كردنەوەی دەرگای ئایا سۆفیا وەك مزگەوت ناڕەزایی زۆری وڵاتانی كریستیان و ئەوروپا و ئەمریكای لێدەكەوێتەوە .
لەلایەكی تریشەوە ڕێكخراوی یونیسكۆ ڕەخنەی زۆری لەدەسەڵاتی دادی توركیا گرت و ڕایگەیاند پێش ئەوەی بڕیارێكی لەو جۆرە بدەن دەبێت پرس بە ئێمە بكرێـت دواتر بڕیارێكی لەو جۆرە بدەن، گەر ئێمە ڕەزامەندی دەرنەبڕین بڕیارێكی لەو جۆرە ئاستەمە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.