سەنتەری ڕاداری ئیتالیا: دوو فڕۆكەی بار هەڵگری سەربازی توركیا لەلیبیا نیشتەوە

جیهان 10/07/2020

ناوەندی ڕاداری ئیتاڵی ( ئیتامیل ڕادار ) ڕایگەیاند دوو فڕۆكەی بار هەڵگری سەربازی توركیا كە چەك و تەقەمەنییەكی زۆریان هەڵگربوو لە فڕۆكەخانەی معتیقە ی تەرابلوس نیشتنەوە.
ناوەندەكە ڕاشیگەیاندوە كە ئەو فڕۆكە بارهەڵگرە سەربازیانەی كە گەشتونەتە فڕۆكە خانەی معتیقە ی تەرابلوس چەك و تەقەمەنییەكی زۆریان هەڵگرتوە و لەئێستادا سەرقاڵی داگرتنین .
ناوەندەكە ڕاشیگەیاندوە كە پێدەچێت توركیا سیستەمێكی نوێی بەرگری ئاسمانی تری هێنابێت ، چونكە ئەو سیستەمەی كە ماوەیەك لەمەوبەر دایمەزراندبوو لەلایەن چەند فڕۆكەیەكی جەنگی نەناسراوەوە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر تێكشكێنرا.