هەورامی: بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی مەرزی باشماخ دادەخرێت
سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی داده‌خرێت.
وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی راگه‌یاندووه: بڕیاری داخستنی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ له دوای راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ‌و پارێزگاری سلێمانی دراوه، وتیشی: بڕیاره‌كه بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتیانه.