کوردستان

پەكەكە كوژرانی ژمارەیەك سەربازی توركیای راگەیاند

پێش 4 هەفتە

چاودێر: پارتی كرێكارانی كوردستان لەبەردەوامی وەڵامدانەوەی پەلامارەكانی توركیا لەناوچەی حەفتانین كوژرانی ژمارەیەك سەربازیان راگەیاند.

 

 
لەراگەیەنراوەكەی هەپەگە كە باڵی سەربازی پەكەكەیە  هاتووە:، رۆژی 8ی ئەم مانگە گەریلاكانیان لە حەفتانین و خواكوڕك دوو چالاكییان ئەنجامداوە و تێیدا سێ سەربازی توركیا كوژران.
ئاماژە بەوەشدراوە: كە هەر دوێنێ لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ پێگەیەكی سوپای توركیایان كردووەتە ئامانج و بە هۆیەوە سەربازێك كوژرا.