دەست بەسەر زیاتر لە27 تەن مریشكی بەستوودا گیرا

کوردستان 09/07/2020

چاودێر
لەمەرزی پەروێزخانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، دەست بەسەر بارێكی مریشكی بەستوودا گیرا، كە بڕەكەی زیاتر لە 27 تۆن بووە و بەچەند كارتۆنی ئایس كریم داپۆشرابوو.
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لەراگەیاندراوێكدا، ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەست بەسەر بارێكی مریشكی بەستوودا گیرا، كە بڕەكەی زیاتر لە 27 تۆن بووە و بەچەند كارتۆنی ئایس كریم داپۆشرابوو، تا بتوانرێت لەو رێیەوە تێیپەڕێنن.
بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو، روونیشكردۆتەوە،"بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ، ئێستا هاوردەكردنی مریشكی بەستوو بۆ ناو هەرێمی كوردستان قەدەغەیە، تا كاتێك بەرهەمی ناوخۆ كەم دەبێتەوە".

.