پیاوێك بەكۆرۆنا لەم ناوچەیەی هەرێم گیانی لەدەستدا

کوردستان 09/07/2020

چاودێر
حاڵەتێكی نوێی مردن، بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەقەزای سەیدسادق تۆماركرا.
قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەراگەیاندراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ چاودێر، نێردراوە، بڵاویكردەوە، دوانزەهەمین حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا، كە پیاوێكی تەمەن (٦٢) ساڵە و دانیشتووی قەزای سیدسادقە تۆماركرا.
ئاماژە بەوەشكراوە: پاش ماوەی چەند رۆژێك داخڵ بوون و خەواندنی لەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستداوە.
داوا لەهاووڵاتیان كراوە كە پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن، خۆپارێزی تەواوی بكەن.